کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سووتانی ٨٤ هێکتار لە دارستانەکانی شاری مەریوان

سووتانی ٨٤ هەکتار لە دارستانەکانی شاری مەریوان 2

بەڕێوبەری ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکانی شاری مەریوان ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئاگر گرتنی دارەستانەکانی شاری مەریوان ٨٤ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتاون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئاگرە بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە کەوتووەتەوە و سەرەڕای هەوڵی چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی مەدەنی شاری مەریوان بۆ کونتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرە، ٨٤ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی سووتاون.