کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دیاری کردنی قەڵای هەولێر وەک کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتی

دیاری کردنی قەڵای هەولێر وەک کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتی

ئاژانسی ناسای ئەمریکی قەڵای هەولێری بە “کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی” دەناسێنێت و ڕایدەگەیێنێت، مێژووی ئەو قەڵایە بۆ شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە خاڵی هاوبەشی هەموو ئیمپراتۆریەتەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاژانسی ناسا لە راپۆرتەکەیدا لەمبارەوە نووسیوویەتی “جەنگیزخان گەورەترین پانتایی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییەتی خۆی دروستکرد، عوسمانییەکان بۆ ماوەی 600 ساڵ خاکی ئەوروپا و ئاسیاییەکانیان داگیر كرد، هەر ئیمپراتۆرییه‌ك خاڵێکی هاوبەشی لەگەڵ ئەوەی دوای خۆی هەبووه‌، هەموویان حوکمیان لە پارچە خاکێکی بازنەییدا دەکرد کە ئێستا قەڵای هەولێر یەکێک لەو شوێنە فەرمانڕەواییانەیە کە تێیدا حوکمڕانی و ژیان کراوە و وەک “کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤاویەتی ماوەتەوە.