بە هۆی پێكدادانی دوو ماشێن لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ پاوە، ٥ کەس گیانیان لە دەستدا و ٢ کەسیش بە سه‌ختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆی ڕژیم، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕه‌زبه‌ر، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ پاوە و لە نزیک گوندی “بەوراوا”، به‌هۆی پێكدادانی دوو ماشێنی سه‌واری، ٤ کەس ده‌ستبه‌جێ گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. پێویسته ئاماژه بكرێت کە خراپی ڕێگاوبان و ستانداردنه‌بوونی ماشینه‌كان و بێ بایه‌خ كردنی ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆكردن به تایبه‌ت له كوردستان، وایکردووە کە ئاماری قوربانییانی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران لە کوژراوانی وڵاتی سوورییە زۆرتر بێ.