کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ جووتیار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ “خانه‌قه‌ین”

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ جووتیار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب

ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، لە شارەدێی “گوڵاڵە”ی سه‌ر به‌ شاری خانه‌قه‌ین، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، جوتیارێک گیانی لەدەستدا و دوو جووتیاری دیکەش به‌سه‌ختی برینداربوون.
بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: ژمارەیەک جووتیاری گوندی “ئومه‌ حونتە”ی سه‌ر به‌پارێزگای “دیاله‌”، چوونتە سەر زه‌وییه‌ کشتوکاڵەکانیان و بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقیوەتەوە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جووتیارێک گیانی لەدەستداوە و دوو جووتیاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژەی بەوەشكردووه‌ كه‌ ناوچه‌كانی “کەلار”، “گوڵاڵه‌” و “شێخ باوە” دانیشتووانەکەی له‌ كورد و عەرەب پێكهاتوون و بەردەوامیش لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەکرێتە ئامانج و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و بۆمبه‌ش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ چێندرابێت.