کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستپێكی مانگرتنی ته‌ڕ له‌لایه‌ن “ئەسکەندەر لوتفی” چالاکی سنفیی مۆعه‌لیمان

ده‌ستپێكی مانگرتنی ته‌ڕ له‌لایه‌ن ئەسکەندەر لوتفی چالاکی سنفیی مۆعه‌لیمان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی جۆزەردان، “ئەسکەندەر لوتفی” وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەریی سنفیی مۆعه‌لیمانی “کوردستان- مەریوان”، مانگرتنی وشکی خۆی بۆ مانگرتنی تەڕ گۆڕی.

بە پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردان، پێی ڕاگەیەندراوە کە بۆ زیندانی مەریوان دەگوازرێتەوە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی، ناوبراو بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەتا ئیستا ئەو ڕەوتەیان جێبەجێ نەکردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، “ئەسکەندەر لوتفی” ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، لەسەڕ بەردەوامیی ماوه‌ی دەسبەسەركرانی نایاسایی و په‌روه‌نده‌سازی و گۆشار بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی بە مانگرتنی وشک کردبوو و له‌ ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا، ٦١ چالاکی سێنفی بۆ پشتیوانی لە “ئەسکەندەر لوتفی” مانیان لە خواردن گرت.