ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به هۆی تۆپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی ته‌ركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “عه‌ین عیسا” له ڕۆژئاوای كوردستان، سێ هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكی هێرشێكی به‌رین بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و له‌وكاته‌وه به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانیان توندتر كردووه‌ته‌وه، هێرشی ئه‌رته‌ش و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان چڕتر بووه‌ته‌وه و ڕۆژانه چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بنه قۆربانی یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.