ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆڵبه‌رێك له سنووری هه‌ورامان به‌هۆی چوون به‌سه‌ر مین دا، به سه‌ختی برینداربووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلە ئێواری ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕه‌زبه‌ر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عادل” خەڵکی ئاوایی بێساران، به‌هۆی چوون به‌سه‌ر مین دا، به سه‌ختی برینداربوو و ئێستا به مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم و له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی جه‌نایه‌ت كارانه‌ی ڕژیم، مانگانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.