ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی به‌شێك له شاره‌كانی خووزستان له‌وانه “ئابادان” و “مه‌سجدسۆله‌یمان” بۆ جارێكی دیگه دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكڵاوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمیسكڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ئابادان و چه‌ند هاووڵاتی برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی ناوچه‌كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه بۆ پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران خۆیان گه‌یانده ئابادان و هۆشدارییاندا به ده‌وه‌ڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له شاری ئابادان نه‌كێشێته‌وه شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستپێده‌كه‌ن. هاوكات له شاری مه‌سجدسۆله‌یمانیش خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئابادان ڕاگه‌یاند. شایانی باسه كه تا ئێستا ته‌رمی ٣١ كه‌س له ژێر داروپه‌ردووی میترۆپۆل ده‌رهێنراون و چاره‌نووسی ٣٨ كه‌سی دیكه هێشتا نادیاره.