ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئیداره‌ی گازی شاری ره‌فسه‌نجان له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قدست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه كه به‌رپرسی خوێندنه‌وه‌ی كۆنتۆرهكانن، به شێوه كاری په‌یمانكاری ئه‌م ئیداره‌یه ناڕازیین. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، زیاتر له چوار ساڵه له حه‌قده‌سته‌كانیان بهدواكهوت په‌رداخت ده‌كرێ و تا ئێستا چه‌ندین جاره به ڕویشتن بۆ ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم، خوازیاری په‌رداخت كردنی خواسته‌كانیان بوون به‌ڵام هیچ كاربه‌ده‌ستێك وڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه