به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شۆفیره‌كانی ناوه‌ندی بێهداشت له شاری سنه له ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری شۆفیره‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شۆفیرانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌وانه: “په‌رداختی سه‌نه‌واته‌كانیان، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان و هه‌روه‌ها گۆڕینی بارودۆخی كاریان له قه‌راردادی كاتییه‌وه بۆ دائێمن.