به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی دێهگۆلان و سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌مه‌نییه‌كان ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی ڕەزبەر، چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی شارستانی دێهگۆلانیان بە ناوی “سیروان ڕەحیمی”، تەمەن ٣٠ی ساڵ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرد. هه‌تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هیچ زانیارییەک له به‌ر ده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “دلێر نه‌سری” دانیشتووی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر به تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی قه‌رارگای “شه‌هرام فه‌ر” له سنه كرا.