کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاریسەرپوڵی زەهاوی به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست گرانی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ : دۆكتۆرعه‌لی دڵباختهكه‌سایه‌تی خۆشناوی ئه‌و شاره‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ به‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست گرانی پێداویستییه‌كانی خوراك، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه‌ كه‌ دۆكتۆرعه‌لی دڵباختهكه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی شاریسه‌رپولی زه‌هاو“‌وه‌ و له‌ ناوچه‌یئه‌زگه‌له‌خزمه‌تگوزاری به‌ بومه‌له‌رزه‌لێداروان پێكه‌ش ده‌كات. به‌ پێی دوایین زانیاریی، به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌یئه‌زگه‌له‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان، ئیتلاعات ناچار بووه‌ ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام له‌ چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی دیكه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-