کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی 54 کەس به‌هۆی داڕمانی بینای تاوەری مێترۆ پۆلی ئابادان

کوژران و برینداربوونی 54 کەس به‌هۆی داڕمانی بینای تاوەری مێترۆپۆلی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی بینای تاوه‌ریمێترۆپۆلی ئابادان، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ٥٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندرابوون كه‌ ٣6 كه‌سیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ هێشتا له‌ ژێر داروبه‌رددا ماون.

به‌ پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئابادان پاش ڕووداوه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاره‌درای و ئه‌و ناوه‌نده‌یان داگیركرد و پاشان به‌ په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین له‌ ناوه‌ندی شاری ئابادان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌.