به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی و زیاتر له هه‌زار كه‌س له كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی سنه، له په‌یامێكدا پاڵپشتی خۆیان له “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی و سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند.
واژۆكارانی ئه‌م په‌یامه سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕایانگه‌یاندووه، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” یه‌كێكه له دڵسۆزترین موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان كه هه‌موو كات یار و یاوه‌ری چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه بووه و ناوبراو وه‌ك نموونه‌ی مرۆڤایه‌تی و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئه‌و شاره هه‌مووكات جێگای ڕێزی خوێندكاران و هاوكارانی خۆی بووه. له كۆتایی ئه‌و په‌یامه‌دا، موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی و كرێكارانی شاره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی شاری سنه خوازیاری ئازادكرانی بێ مه‌رجی سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.