ڕۆژی هه‌نی ٣٠ی مانگی گوڵان به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌نستان بۆ جاری چه‌نده‌م ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته و خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی “پاشینیان” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی له حاڵێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه له هه‌وڵی به‌ربڵاوتر كردنه‌وه و به‌ڕێوه بردنی خۆپیشاندان له شاری “ئیروان” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بوون. دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی “نیكول پاشینیان“، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان، له ڕوژی ١٧ی ئاوریله‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپیشاندانه‌كان هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه. جێگای ئاماژه‌یه ناڕازییان داوایان له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته كردووه كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان بن و له دژی پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان له به‌رانبه‌ر ئازه‌ربایجان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.