ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی چالاكی كرێكاریی شاری سنه ناسراو به ” عه‌لی ساڵحی” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و نادیاربوونی چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌لی ساڵحی” كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵی فهسڵییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ناوبراو نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی باروودۆخی ته‌ندرووستی ئه‌ون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: پاراستنی گیانی “عه‌لی ساڵحی” له ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئیتلاعاته و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات ئازادبكرێت.