لە درێژەی سیناریۆ و ساختەکاری و پەروەندەسازی وه‌زراه‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی هەر وەک پەروەندە سازیەکانی ڕابردوویان لە تیرۆری دانشمەندانی هەستەیی، شەوی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، تلویزیۆنی فەرمی ئێران لە رێگای کاناڵی هەواڵەوە، هەواڵێکی ساختەی سەبارەت بە پێوەندیی چالاکانی پیشەیی بەندکراو “مەسعود نیکخا”، “شەعبان محەممەدی”، “ئەسکەندەر لوتفی” و “رەسووڵ بداغی” بە وڵاتێکی دەرەکیهوه بڵاوکردەوە.
چەواشەکاریەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی و ناوەندە ئەمنییەکانی سه‌باره‌ت به پەروەندەسازی و دەستبەسەر کردنی چالاکانی پیشەیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چەواشەکاری و گۆڕینی بیروڕای گشتی و شەرعییەت دان بە سەرکوت و چارەسەر نەکردنی کێشەی مامۆستایان و خوێندنگەکان دەگەڕێتەوە و ئەم سیناریۆیانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتی خەڵک له‌هه‌مبه‌ر بێ کیفایەتی دەسەڵاتداران و دۆخی داڕماوی ئابووری و باری خراپی ژیان، زۆربەی شارەکانی ئێرانی تەنیوەتەوە و بەرەوە ئەوە دەچێ سەراسەری ببێتەوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، لقی مه‌ریوان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار موعه‌لیمه زیندانی كراوه سه‌ره‌ڕای ئیدانه كردنی په‌روه‌نده سازییه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له دژی چالاكانی سنفیی، ڕایگه‌یاند، دوور و نزیك ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامه‌كانیان هیچ پێوه‌ندیه‌كی شاراوه‌یان له‌گه‌ڵ هییچ وڵاتێكی ده‌ره‌كی نه‌بووه و ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه سیناریۆیه‌كه بۆ سه‌ركوت و مه‌شرووعیه‌ت دان به زیندانی كردنی ئه‌و چالاكانه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا سیناریۆ و په‌روه‌نده سازییه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له دژی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر كردنی زانایانی ئه‌تۆمی بڵاو كرایه‌وه كه پاش ڕسوایی و ئاشكرابوونی ئه‌و سیناریۆیه بۆ ڕای گشتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕژیمه به‌ناچاری ڕایانگه‌یاند كه تیمێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌و كاره‌یان كردووه.