کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

داواكاری ڕێكخراوه‌ی “فرانت لاین دیفێندێرز” بۆ ئازادیی سێ مۆعه‌لیمی زیندانی مه‌ریوان

داواكاری ڕێكخراوه‌ی فرانت لاین دیفێندێرز بۆ ئازادیی سێ مۆعه‌لیمی

ڕێكخراوی “فرانت لاین دیفێندێرز” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دەستبەسەركردنی نایاسایی “شەعبان محەممەدی“، “ئەسکەندەر لوتفی” و “مەسعوود نیکخواه” ئەندامانی كانوونی سنفیی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، خوازیاری ئازادكردنی دەستبەجێ و بێ مەرجییان بوو.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “فرانت لاین دیفیندرز“، داوای لە بەرپرسانی ڕژیم کردووه‌ کە دڵنیایی تەواو بەو ڕێكخراوه‌یه‌ بدات کە تەواوی قۆناغەکانی هەڵسووکەت لەگەڵ ئەو سێ مۆعه‌لیمه‌ بەپێی بڕیارنامەی ٤٣/١٧٣ی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بووه، کە لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٨ پەسەند کراوه‌ و مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ری بۆیان له‌به‌رچاو گرتووه‌.