کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانزلێیت زیاد کردووە و بەکارهێنەران لەمە بەدواوە دەتوانن بۆ وەرگێڕانی زمانەکانی تر بۆ کوردیی سۆرانی و لە کوردی سۆڕانیەوە بۆ زمانەکانی تر، کەڵک لەم خزمەتگوزاییە وەربگرن.
لەو پێوەندییە دا “ئیزاک کاسۆل” یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند کە زاراوەی کوردی سۆرانی لە گەڵ ١٣٣ زمانی تری زیندووی دونیا لە گووگڵ ترانزلێیت لە بەر دەستی بەکارهێنەران دایە. پێشتر کۆمپانیای گووگڵ، زمانی کوردی بە زاراوەی “کرمانجی سەروو”ی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێران زیاد کردبوو ، بەڵام لە ئێستادا دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجیی سەروو لە ناو گووگڵ ترانزلێیت دا جێگیر کراون. جێگای ئاماژەیە هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی لە گووگڵ ترانزلێیت وەک زازاکی، هەورامی و کەلهوڕی لە لایەن دڵسۆزانی زمانی کوردیەوە بەردەوامە.