كرێكارانی پترۆشیمی “بێستوون”ی كرماشان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كردنی “حه‌قی به‌هره‌وه‌ری” ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی كرماشان ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناوه‌ندی ئه‌و پترۆشیمیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ڕۆژی ڕابردووش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت