به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، مه‌راسیمی “كۆمسای” له گوندی پاڵنگان” به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی “كۆمسای” له گوندی پاڵنگان”ی سه‌ر به شاری كامیاران، چه‌ندین چالاكی مه‌ده‌نییان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی “كۆمسای” كه هه‌موو ساڵێك له مانگی گوڵان و به به‌شداری هه‌زاران هۆنه‌رمه‌ند له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و گونده به‌ڕێوه ده‌چێت ڕێگری بكه‌ن. به‌ڵام ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری هه‌زاران هۆنه‌رمه‌ندی “ده‌ف ژه‌ن” و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها به به‌شداری ده‌یان “ته‌مووره ژه‌ن” به‌ڕێوه‌چوو.