بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی بەرگریی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “مێهران سولەیمان پور” خەڵکی ئالیانی شنۆ ، حوکمی ١٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەریدا سەپاوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوکاریکردنی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵ و کەرەستە تایبەتییەکانی، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و به‌مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانه‌كانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كرابوو.