ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، كه‌ش و هه‌وای شه‌ش شاری ئوستانی كرماشان به ناوه‌كانی قه‌سری شیرین، سه‌رپێڵی زه‌هاو، گیڵانغه‌رب، شاباد و پاوه به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارینه‌وه نائاسایی ڕاگهینێرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ڕاده‌ی پاك و خاوێنی هه‌وای ئه‌مڕۆ ئه‌و شارانه ژماره‌ی ٥٠٠ی تۆمار كردووه و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ناته‌ندرووست بوونی هه‌وای ئه‌و شارانه‌یه. بۆ نموونه له شاری قه‌سری شیرین به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه مه‌ودای بینین بۆ ٤٠ مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه و به‌پێی وته‌ی “ئەمیر پەرویز نەجەفی”، بەڕێوەبەری کەشناسیی شاری قەسری شیری: “خۆڵبارینی چڕ تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە هەندێک لە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.