شه‌وی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی عێراقی دژ به هێرشەكانی دەوڵەتی تورکیه بۆ سه‌ر باكووری ئه‌و وڵاته، لەبەردەم باڵێۆزخانەی تورکیا له شاری به‌غدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
دەیان هاووڵاتی عێراقی شه‌وی ڕابردوو چوونە بەردەم باڵێۆزخانەی دەوڵەتی تورکیه، لە ناوچەی وەزیرییەی بەغدا و ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر هێرشە دەوڵەتی تورکیه بۆسەر باكووری ئه‌و وڵاته دەربڕی. جێگای ئاماژه‌یه كه دەوڵەتی تورکیه لە ١٥ی ئاوریله‌وه هێرشی ئاسمانیی و زەوینی بۆسەر ناوچەکانی “زاپ“، “مەتینا” و “ئاڤاشین” دەستپێکردووە و هێشتا ئۆپۆراسیۆنهكهی به‌رده‌وامه.