به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی كوردستان به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه” كه ١١ی مانگی گوڵان به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ١ی مه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری مۆعهلیمان له شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ماوه‌ی سێ ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ چالاكه سینفیه پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، مانیان له خواردن گرتووه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان سێ ڕۆژ به‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت.