کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داڕمانی شاخێک لە گوندێکی سەر بە سەلاسی باوەجانی

داڕمانی شاخێک لە گوندێکی سەر بە سەلاسی باوەجانی 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی مانگی گوڵان بەهۆی بەڕبوونەوەی چەند پارچە بەردێکی گەورە لە سەر شاخی گوندی “کوتکە”ی سەر بە سەلاسی باوەجانی چەند هاووڵاتیی بریندار بوون و چەند ماڵێکی دانیشتووانی ئەو گوندە ڕووخاوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، پێشتر لە لایەن دانیشتووانی ئەو گوندەوه‌ بەرپرسانی ڕژیم لە شاری سەلاسی باوەجانی لە مەترسییەکانی بەربوونەوەی ئەو بەردانە ئاگادار کراونەتەوە و داوایان کردووە کە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە، بڵام لە لایەن بەرپرسانی ئیداری شاری سەلاسی و باوەجانیه‌وه‌ داواکاری ئەو هاووڵاتییانە پشتگوێ خراوە. جێگای ئاماژەیە دۆخی تەندرووستی چەند کەس لە بریندارانی ئەو ڕووداوە ناجێگیرە و لە ئێستادا لە ناوەندە دەرمانییەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.