به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژانی هەینی و شه‌ممه ٩ و ١٠ی مانگی گوڵان، چه‌ندین چالاکێکی کرێکاری له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت، لێپرسینەوە و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان چه‌ندین چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نییان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كردووه و سه‌ره‌ڕای لێپرسینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه حه‌قیان نییه له هیچ ڕێوڕه‌سمێكی سه‌باره‌ت به ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار به‌شداری بكه‌ن.