ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پیشه‌سازی كاشی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ئۆستانداری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی شیركه‌تی كاشی ئیسفه‌هان بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وامه له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیسفه‌هان كۆده‌بنه‌وه و خوازیاری په‌رداختی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌بن. كرێكاران ده‌ڵێن: له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هۆكاری داخرانی كارخانه و بێكار كردنیان، به سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت ده‌زانن.