به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌سوود و له‌سه‌ر ڕێگای “كهلهقهنی” دوو ئۆتۆمبیڵی گواستنه‌وه‌ی كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله به‌ڵام هێشتا زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستا نییه.
هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم له كاتێكدایه كه ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا زیاتر له ٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه بێكاری و هه‌ژاری سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ڕووكردنی لاوانی كوردستان به پیشه‌ی كۆڵبهریه و ڕۆژانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌بنه قۆربانی.