رۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ساڵرۆژی ده‌ستپێكی خه‌باتی چه‌كداری دژی فاشیزمی ئیتالیا له ٢٥ی ئاوریلی ١٩٤٦ی زاینی بوو. به‌و هۆیه‌وه له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته به سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه چه‌په‌كان خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ له لایه‌ن سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌ڕێوه‌برد.
له ماوه‌ی ٢٥ بۆ ٢٧ی ئاوریلی ١٩٤٦ی زاینی‌دا به‌شی داگیركراوی باكووری ئیتالیا له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئاڵمانی نازیه‌وه ناسراو به “بنكه‌ی سه‌ربازی جنووا” له لایه‌ن پارتیزانه‌كانه‌وه ئازادكرا و یه‌ك ڕۆژ دواتری شاری “میلان” كۆنترۆڵ كرا و كۆماری فاشیستی “سالۆ” هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. ڕۆژی ٢٨ی ئاوریل پارتیزانه‌كان شاری “تۆرین“یان ڕزگار كرد و خه‌ڵكی “ونیز” دژی ڕژیمی “مۆسۆلینی” شۆڕ‌شیان كرد و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێعدام كرد.