به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له كارخانه‌ی ئاریا هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ٣ی شاری سنه، دوو كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه به ناوه‌كانی “مێهران ئه‌حمه‌دی” و “كاوه ئه‌مینی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كاركردندا له به‌شی ده‌ست و قاچیانه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و كارخانه‌یه شوێنی به‌رهه‌م هێنانی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی “پی وی سیه“ و به‌هۆی شكانی شیشه و نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كاركردندا “كاوه ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له به‌شی ده‌ستیه‌وه و “مێهران ئه‌حمه‌دیش” له به‌شی قاچیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌مه ڕووداوه له كاتێكدایه كه كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به ده‌یان جار داوای دابین كردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌و كاره‌یان كردبوو به‌ڵام له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه داواكاریه‌كانیان پشتگوێ خرابوو. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو كرێكاره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی ئه‌و شاره كراون و كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه كه ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی جلوبه‌رگی پێویست به‌و كاره، ڕۆژی ڕابردوو نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان.