به پێی هه‌واڵێكه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، دوو كرێكاری كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌سازی “ئاریا“ی شاری سنه هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ٣، به ناوه‌كانی “كاوه ئه‌مینی” و “مێهران ئه‌حمه‌دی” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره به هۆی شكانی شیشه له ناحیه‌ی ده‌ست و پێوه به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاری سنه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پێشتر چه‌ندین جار داوای كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی وه‌كوو ده‌ستكێش و پێڵاوی تایبه‌ت به كارگه‌ی سه‌نعه‌تییه‌كانیان كردبوو به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێكی به دواكارییه‌كانیان نه‌داوه. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار مانیان گرتووه. كارخانه‌ی “ئاریا” ٢٠٠ كرێكاری هه‌یه كه له سێ شیفتی كاری مه‌شغوول به كارن.