کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بێسه‌روشوێنبوونی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكیبۆكان و ورمێ له‌ هه‌رێمی كوردستان

بێسه‌روشوێنبوونی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان و ورمێ له‌ هه‌رێمی كوردستان

ماوه‌ی ۳۴ڕۆژە پەنابەرێکی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان بەناویئەفشین ئەمینیكه‌ له‌ شاریسلێمانیه‌نیشه‌جێ بوو بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناویسامی قه‌نبه‌رزاده‌خه‌ڵكی گوندیڕێكاوای سه‌ر به‌ ناوچه‌یسۆمای برادۆستله‌ پارێزگای ورمێ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چاره‌نووسی ناڕوون و نادیاره‌.

به‌ پپی زانیارییه‌كان،ئەفشین ئەمینیتەمەن ٣٦ ساڵ وخێزاندارە و ماوی ١٤ ساڵه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌ ئه‌بات. ناوبراو لە ڕێکەوتی٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠وه‌ ون بووه‌ و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكه‌ی، هیچ زانیارییەک لە سەردۆخی ئەو هاووڵاتییە له‌به‌رده‌ستا نییە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌سامی قه‌نبه‌رزاده‌له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له‌ سنووریته‌مه‌رچینپاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گرێت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و تا ئه‌م كاته‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی نییه‌.