به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوێك له زیندانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانی ده‌ستی دایه خۆكوژی و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “وه‌حید كه‌ربه‌لایی” كه ٨ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕانه‌گوێزرانی بۆ به‌ندێكی دیكه له زیندانی ورمێ خۆی كوشت. شایانی باسه، پێشتریش له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و هه‌ر له‌م زیندانه به‌ندكراوێك به ناوی “نوسره‌ت ڕه‌حمانیی” ده‌ستی دابووه خۆكوژی.