به پێی هه‌و‌اڵێكه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، سێ كرێكار كه سه‌رقاڵی داگرتنی باری شیشه‌ی كامیۆنه‌كان له ده‌روازه‌ی سنووری باشماخی مه‌ریوان بوون به هۆی ناستانداردبوونی شێوازی گواستنه‌وه‌ی شیشه و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
سنووری باشماخی مه‌ریوان یه‌كێك له گرینگ‌ترین سنووره‌كانی ئێرانه كه داهاتێكی زۆر بۆ ده‌وڵه‌ت دابین ده‌كات به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به‌و سنووره كه هه‌زاران كرێكار و هاووڵاتی تێیدا بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن نادات. ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی بۆ كرێكاران هه‌یه و ساڵانه چه‌ندین كارگه‌ر به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن وبه هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.