ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری و بارهه‌ڵگرێك له ڕێگای ئیلام بۆ به‌دره دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری “ئێل نه‌وه‌د” و كامیۆنێك ڕوویداوه و دوو سه‌رنشینی سه‌واریه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیگه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه ئۆستانی ئیلام له هه‌ژارترین ئۆستانه‌كانی ئێرانه و سه‌ره‌ڕای ترانزینی بوونی جاده‌كانی، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به خراپی ڕێگا و بانه‌كانی ئه‌و ئۆستانه ناده‌ن.