“ڕەحمان ئەحمەدی” بەڕێوبەری ڕێکخراوی فریاکەوتنی شاری مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی مەلە کردن لە بەندئاوی شاری مەهاباد هاووڵاتییەکی ٦٠ ساڵ تهمهن گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە یەکەمین حاڵەتی تۆمارکراوەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان لە بەندئاوی ئەو شارەیە، ڕایگەیاند ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی سەیران چوونەتە ئەو ناوچەیە و چەند خولەکێک لەدوای چوونە ناو ئاوی ئەو بەندئاوە ژێر ئاو کەوتووە و خنکاوە. جێگای ئاماژەیە وهستانی دڵ و ناشاڕەزابوون لە مەلەوانی دوو هۆکاری سەرەکی خنکانی ئەو کەسانەیە کە لە کاتی مەلەوانی له نێو لە ئاودا گیان لەدەست ئەدەن.