به‌شی دووهه‌م
گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له كۆمه‌ڵگای ئێران بێداد ده‌كات. هۆكاری سه‌ره‌كی گیرۆده‌بوون به‌و مه‌واده ئه‌م خه‌ساره كۆمهڵایهتیانهن كه ریشه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامیی دایه. بێكاری؛ هه‌ژاری ؛ بێبه‌شی و نائومیدی و بێ ئاسۆیی لاوان له وڵاتێكدا كه ٦٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌سانی ژێر ٢٥ ساڵ پێكی دێنن، له‌به‌ر ده‌ستدا بوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر به هۆی به‌هره‌مه‌ندی سپای پاسداران له‌م تهجارهته جه‌نایه‌تكارانه‌یه له هۆكارگه‌لێكن كه ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ژاناوییه له كۆمه‌ڵگای ئێران. له به‌شی یه‌كمدا وتمان كه له باروودۆخێكدا كه رژیمی كۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه و كۆنترۆڵی ئه‌م دیارده ماڵوێرانكه‌ره بهرپرسایهتییهك وه‌ئه‌ستۆ ناگرێت؛ یه‌كگرتووییه‌ك و هاویارییهكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان زه‌روورییه. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به تایبه‌ت له‌سه‌ر رۆڵی بنه‌ماڵه‌كان ته‌ئكید كراوه و ئاماژه‌مان به سێ قۆناغ كرد: یه‌كه‌م ، پێشگیری و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری گشتی؛ دوهه‌م ، ناسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیرۆده بوون له كاتی خۆیدا، و سێهه‌م به كارهێنانی شێوه‌كانی دروست و زانستیانه‌ی عیلاج.
له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا دیسانیش سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بنه‌ماڵه ده‌دوێین و له‌سه‌ر پێویستی بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆ وه‌ك هاویاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌بات له دژی ئێعتیاد له باروودۆخێك كه ده‌وڵه‌ت له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌ركێك قبووڵ ناكات؛ ته‌ئكید ده‌كه‌ین:
بێشك چوارچێوه و فه‌زای بنه‌ماڵه و هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترین؛ هه‌م ده‌توانێت رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بێ بۆ پێشگیری كردن له گیرۆده‌بوون و هه‌م ده‌توانێت به پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت. ئه‌گه‌ر چی كاری تاقه‌ت پرووكێن و حه‌قده‌ستی كه‌م؛ حه‌ولی شه‌وانه رۆژی بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارۆ نانێك بۆ بنه‌ماڵه له‌ناو بنه‌ماڵه‌كانی كرێكاری و هه‌ژار؛ وا دایك و باوكه‌كان ماندوو و بێهێز ده‌كات كه غافڵ بوون له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێكهێنانی نیازه‌كانی عاتفی مناڵه‌كان و پێڕاگه‌یشتن به گرفته‌كان و مهسهكانیان؛ زۆریش دوور له چاوه‌ڕوانی نییه. بڵام به زانینی ئه‌م راستییه‌ش؛ دیسانیش ده‌بێت له‌سه‌ر ڕۆڵی بنه‌ماڵه له كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی گیرۆده‌بوونی لاوان و تازه‌لاوان به ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌ئكید بكه‌ین. كه‌مبوونی عاتفه له‌ناو كه‌سانی بنه‌ماڵه؛ شه‌ڕ و ده‌رگیری زۆر؛ هه‌ڵسووكه‌وتی توندووتیژانه؛ ڕێگا بۆ گیرۆده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه خۆش ده‌كات. ئاشكرایه كه لاوان و تازه لاوانێك كه له لایه‌ن دایك و باوكه‌كانه‌وه ئامووزش ده‌درێن و به‌ر له‌وه‌یكه بچنه سۆراغی ئه‌م مادانه؛ ووشیاری ؛ دروست و واقعی له ئاكامه‌كانی به‌ده‌ست دێنن؛ كه‌متر ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن. به‌ڵام كه‌سێك كه ده‌یهه‌وێت ئامووزش بدات ده‌بێت خۆی پێشتر ئامووزشی بینیبێت. له‌م ڕووه‌وه دایك و باوكه‌كان و كه‌سانی به‌رپرس له بنه‌ماڵه‌دا ده‌بێت ووشیاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت چۆنیه‌تی هه‌ڵسووكه‌وتی ئوسوولی و دروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان به‌رنه‌سه‌رێ و ده‌بێت له نیازه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی كه لاوان به‌ره‌و ئه‌م تێكه‌ڵاوییه پاڵ پێوه‌ده‌نێت له نیشانه‌كانی كوورت ماوه و ئاساره درێژ ماوه‌كانی؛ زانیاری پێویستیان هه‌بێت و ئه‌وه‌ی كه فێری بوون به‌رۆژی كه‌نه‌وه. هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و ره‌فیقانه له نێوان دایك و باوكه‌كان و منداڵه‌كان؛ ڕێزدانان بۆ هه‌ست و پێویستیهكانین ؛ كات دانان دانان بۆ قسه كردن و دیالۆگ له‌گه‌ڵیان؛ پێكهێنانی فه‌زایه‌ك كه ئه‌وان بتوانن به بێ مولاحزهیهك گرفته‌كان؛ خواسته‌كان و نه‌زه‌راتی خۆیان له‌گه‌ڵ دایك و باوكه‌كان باس بكه‌ن. بهشداریدانیان له بڕیاره‌كانی بنه‌ماڵه و ئۆلگووكانی ره‌فتاری له‌م ده‌سته كاریگه‌ریان له كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌یكه لاوان ڕوو بكه‌نه مه‌سره‌فی ماده هۆشبه‌ره‌كان. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ پێش ئه‌وه‌یكه گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان به قۆناغه‌كانی دژوار و قووڵی خۆی بگات له بوونی ئاگادار بینه‌وه؛ به پێی وته‌ی كارناسان له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا؛ سه‌رنجدان به چه‌ند خاڵ، له‌وانه؛ ئاڵووگۆڕ له به‌رنامه‌كانی ئاسایی رۆژانه وه‌ك خه‌وتن و خواردن؛ ئاڵووگۆڕی له‌ناكاوی باروودۆخی جه‌سته‌یی؛ گێژی و كه‌م هۆشی و بوونی هه‌ڵسووكه‌وتی گومانئاوی؛ شۆردنهوی زۆری ده‌م؛ مه‌سره‌فی زۆری عه‌تر و ئۆدكڵۆن؛ ڕووبه‌ڕو نه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دایك و باوك؛ نه‌مانی ده‌رمانه‌كانی مووسهكن و ئارام به‌خش له ناو ماڵ و نیشانه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه؛ زه‌روورییه.
له بابه‌ت ڕێكخراوه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی خه‌بات له دژی ئێعتیاد؛ بابه‌ك دین په‌ره‌ست یه‌كێك له به‌رپرسانی ستادی به ئیستلاح خه‌بات له دژی ماده هۆشبه‌ره‌كان دانی به‌وه‌داناوه كه ” ٨٨ له‌سه‌دی ده‌رمانی گیرۆده بوون له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی و به‌شی خسووسی ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌نیا ١٢ له‌سه‌دی له‌لایه‌ن به‌شی ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت “. به‌شێكی به‌رچاو له‌م ٨٨ له‌سه‌ده‌ی ده‌رمانی ئێعتیاد له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی و غه‌یره ئینتفاعی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م رێكخراوانه ئه‌ساسه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی بۆاره‌كانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریه‌وه ده‌چن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م ئه‌ركه ئینسانییه و خه‌باتكارانه‌ی خۆیان له باروودۆخێكی دژوار‌دا به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. ئۆرگانه‌كانی جۆراوجۆری رژیم له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نه ته‌نیا یارمه‌تییه‌ك به‌م ناوه‌ندانه ناكه‌ن به‌ڵكوو به بیانووگه‌لی جۆراوجۆر؛ به‌رد ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێگایان. كۆماری ئیسلامی كه له سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێت له پێكهاتنی هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئینسان دۆستانه و پێشكهوتووانهش؛ هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات؛ به چاوێكی ئه‌منییه‌تی ده‌ڕوانێته ئه‌م ڕێكخراوانه.
ڕێكخه‌رانی زۆرتری ڕێكخراوه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی خه‌بات له دژی گیرۆده‌بوون؛ ئینسانهایهك پێكیان هێناوه كه خۆیان رۆژهایهكی تاڵی گیرۆده بوونیان تێپه‌ر كردۆه و ئه‌مڕۆ هه‌ڵگری ئه‌زموونگه‌لێكی زۆر باش له‌م پهیوهندییهدان. یه‌كێكی دیكه له شێوه‌كانی هاویاری كۆمه‌ڵایه‌تی له خه‌بات دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌رمانی گیرۆده بووان به‌شداری كردن؛ به‌هێز كردن و پشتیوانی له ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی خه‌بات بۆ ته‌ركی ئێعتیاده و یارمه‌تی گه‌یاندن به‌وان عه‌مه‌له‌ن له خزمه‌ت خه‌بات له دژی رژیمێكه كه هۆكاری به‌رده‌وام بوونی ئه‌م گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئێرانه. كۆماری ئیسلامی پێویستی به بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه لهبهرئهوهیكه پێویستی به چه‌مانه‌وه و سارد‌و سڕی كۆمه‌ڵگا؛ به بێده‌نگی و كووژانهوه؛ به مل داخستن و نه‌مانی بڕوا به خۆ له ناو هاوولاتیاندا هه‌یه. لاوێك ئه‌گه‌ر شه‌وق و شادی هه‌بێت؛ ئه‌گه‌ر له به‌ڵایه‌كی وه‌ك گیرۆده بوون پارێزراو بێت؛ ئه‌گه‌ر زهرفییهتهكان و وزه و تواناییه‌كانی باش ئاراسته كرابێ و بیر له ئاسۆ و ژیانی دوارۆژی خۆی بكاته‌وه ؛ زه‌وی له‌ژێر پێی ئه‌م رژیمه ده‌كه‌وێته له‌رزین.