به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ مانگی خاكه‌لێوه، “جه‌لال ڕه‌نجبه‌ری” چالاكی كرێكاری ناسراو و زیندانی سیاسی پێشوو، به هۆی شێرپه‌نجه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی بانه گیانی له ده‌ست دا.
كاك “جه‌لال ڕه‌نجبه‌ری” چالاكی كرێكاری ناسراو و سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی نانه‌واخانه و شیرینی په‌زه‌كانی شاری بانه بوو و به هۆی كار و چالاكییه‌كانیه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی كرێكاران بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. كاك “جه‌لال” ڕۆژی سێشه‌ممه به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه ماڵئاوایی له ژیان كرد.