کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 1

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سولەیمان ئیبراهیم زادە” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.

بەپێی ئەو هەواڵە، “سولەیمان ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی “بنێو خەڵەف” بووە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “بێتووش” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەی لێ کراوە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەن بووە و لەکاتێکدا تەقەی لێکراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.