کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

کۆچی دوایی هۆنەرمەندێکی ناوداری کورد لەشاری خۆی

کۆچی دوایی هۆنەرمەندێکی ناوداری کورد لەشاری خۆی 3

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، شەوی یەکشەممە ٢٨ی مانگی خاکەلێوە، گۆرانێبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری ناسراوی کورد، مامۆستا “قادر سەیاحی” لە شاری “خۆی” به‌هۆی جه‌ڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیاریەکان، دوای هەوڵێکی زۆر لە لایەن بەشێک لە هۆنەرمەندانەوە توانراوە ڕەزامەندیی بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو وەربگرن کە تەرمی ناوبراو لە شاری مەهاباد بەخاک بسپێرن. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، تەرمی ئەو هونەرمەندە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هۆنەردۆستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە گۆڕستانی ناودارانی شاری مەهاباد ئەسپەردە کرا.