له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی پیرانشار بە ناوی “سەعدی مەحموودی“، به شێوه‌ی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم “سەعدی مەحموودی“یان بە تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار و ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک له‌بەردەستا نییه