ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام و سنه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوان له شاری كرماشان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی سنه و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان بوون.