به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژه‌كانی چوارشه‌ممه ٣ی و پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی، ورمێ، كه‌ره‌ج و سنه به تومه‌ته جۆراوجۆره‌كان له سێداره دران.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستدانی قه‌زایی ڕژیم له ورمێ، سێ هاوڵاتیی ئه‌مشاره كه پێشتر به توومه‌ته‌كانی پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه حۆكمه‌كه‌یان به‌كردوه ده‌رهات. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا، پێنج به‌ندكراو كه پێشتر به توومه‌تی “ماده هۆشبه‌ر و كۆشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ڕه‌جای شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حۆكمی ئێعدامی ژنێك به توومه‌تی “كۆشتن” له زیندانی ناوه‌ندی سنه به كردوه ده‌رهات.