کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

برینداركردنی خۆێندكارێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ نزیك گوندیباوانی سه‌ر به‌ ناوچه‌یكۆزه‌رانهاووڵاتییه‌كی خۆێندكاریان به‌ ناویئیحسان بیناییداوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و ناوبراویان به‌ سه‌ختی بریندار كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان،ئیحسان بیناییته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندیڕه‌ئیسی سه‌ر به‌ شاری ڕه‌وانسه‌ره‌ كه‌ به‌ هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و ئێستا له‌به‌شیئای.سی.یوی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سكاڵاكانیان دژی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بێئاكام ماوه‌ته‌وه‌ و میدیاكانی ڕژیمیش بێده‌نگیان له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ هه‌ڵبژاردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-