به پێی هه‌واڵنێری سایتی ئینتێرنێتی مه‌یدان؛ رۆژنامه وانانی رۆژنامه‌ی ” ئێرانی سێپید ” رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به نابینایان كه به خه‌تی بریل چاپ ئه‌بوو؛ گشتیان له‌سه‌ركار ده‌ركران و رۆژنامه‌كه‌ش داخرا. خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌م رۆژنامه‌یه هه‌واڵدێری كۆماری ئیسلامییه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تییه و ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی له خزمه‌تگوزاری به كه‌م ئه‌ندامان به‌رگری ده‌كات. یه‌كه‌م ژوماره‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٧٥ بڵاو كرایه‌وه. كه‌م ئه‌ندامان زۆر جار كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی ناره‌زایه‌تی له دژی باروودۆخی ناله‌باری خۆیان له‌وانه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی قانوونی پشتگری له مافی كه‌م ئه‌ندامانیان به‌ڕێوه بردووه؛ قانوونێك كه سه‌ره‌ڕای كه‌م و كورتی زۆر ده‌توانێت؛ لانیكه‌مێك له خواسته‌كانی كه‌م ئه‌ندامان به‌جێ بێنێت. ئه‌م قانوونه له مه‌سائلێك وه‌ك خه‌ده‌ماتی بێهداشتی؛ ده‌رمانی و ته‌وانبه‌خشی؛ ڕێك و پێك كردن؛ خوڵقاندنی كار و دامه‌زراندن؛ پشتگیری قه‌زایی و ئاسانكاری ماڵییاتی كار ده‌كات.
ئێران له زومره‌ی وڵاتانێكه كه ژوماره‌یه‌كی زۆر نابینا و كه‌م بینای هه‌یه و به‌راورد ده‌كرێت زیاتر له ١ میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی وڵات له‌گه‌ڵ گیر و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی؛ كاری و ژیانی نابینایان و كه‌م بینایان به‌ره‌وڕووه. نه‌بوونی خه‌ده‌ماتی پزشكی و ده‌رمانی پێویست؛ هه‌ژاری و خۆراكی ناڵه‌بار؛ نه‌بوونی كۆنترۆڵی ساڵانه‌ی پزشكی بۆ چاو؛ شه‌ڕ و ته‌سادووفات؛ ته‌قینه‌وه‌ی مین له كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی مه‌رزی؛ ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییانی سیاسی؛ ته‌قه‌كردن و بریندار كردنی كۆڵبه‌ران له كوردستان و سوخت به‌ران له به‌لووچستان؛ ته‌قه كردن به چه‌كی ساچمه‌یی به‌ره‌وڕووی ناڕازییان له شاره‌كانی ئێران له هۆكاره‌كانی نابینایین. نابینایان و كه‌م بینایان سه‌ره‌ڕای گرفته‌كانی فیزیكی له‌گه‌ڵ گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری زۆر به‌ره‌ڕوون كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوون و هه‌ڵاواردنی زۆر له‌لایه‌ك و نه‌بوونی به‌ستێنی باش بۆ گه‌شه كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێز و لێهاتوویی ئه‌م به‌شه له خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا.
گرفته‌كانی كولتووری؛ بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی؛ به‌شێكی زۆر له مه‌شخه‌ڵه و به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی نابینایان پێكدێنن؛ بنه‌ماڵه و به تایبه‌ت له ئاواییه‌كان و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان كه ئیمكانی دامه‌زراندن و خوێندنێكی كه‌متریان هه‌یه؛ سه‌ره‌ڕای خۆشه‌ویستی و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی شایانی ڕێزی خۆی له بابه‌ت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه؛ به‌كرده‌وه توانایی پێكهێنانی به‌ستێنی پێویست بۆ خوێندن و درێژه‌ی له ئاستی باڵای دانشگایی و یارمه‌تی به ئه‌مری دامه‌زراندنی ئازیزانی خۆیان نییه. ده‌ستێوه‌ردان و ته‌نانه‌ت سه‌پاندنی خواستی بنه‌ماڵه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی نابینا له بابه‌ت هاوسه‌رگیری و دامه‌زراندن زۆرجار ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی ئازار و ناره‌حه‌تی نابینایان.
رژیمی ئیسلامی و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان كه به‌رپرسایه‌تی پێكهێنانی ئیمكاناتی خوێندن و كار بۆ نابیناكانیان له ئه‌ستۆیه و ئه‌ركی سه‌ر شانیانه كه به پشكووتن و پێكهێنانی توانایی ئه‌م به‌شه له خه‌ڵكی زیان دیتووی كۆمه‌ڵگا خه‌ریك بن؛ زۆرتر له پێكهێنانی به‌ستێنی باشی ئیمكاناتی گشتی بۆ نابینایان خافڵن. شوێنه گشتییه‌كان؛ ڕێگا باریك و پلیكانییه‌كان؛ شوێنی تایبه‌تی ڕاوه‌ستان له سه‌ر ڕێگاكان؛ شوێنه سه‌ر ئاواڵه‌كان؛ نه‌بوونی ڕاهێنانی سه‌گه‌كانی ڕێنیشانده‌ر بۆ نابینایان؛ پێكنه‌هێنانی ماڵی له‌بار و تایبه‌ت؛ په‌ڕێنه‌وه له جاده‌كانی ناله‌بار و مه‌ترسیدار؛ به‌شێك له گرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای نابینایان و كه‌م بینایانه.
خه‌ڵك؛ هاوساكان؛ هاومه‌حه‌له‌یی و هاوشارییه‌كان ده‌توانن و ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بۆیان ده‌كرێت و ده‌توانن له چالاكییه‌كانی رۆژمه‌ڕه‌ی خۆیاندا به پێداویستتیه‌كانی تایبه‌تی كه‌مئه‌ندامان و به‌م به‌حسی تایبه‌ت به نابینایان بیر بكه‌نه‌وه كه ئایا هه‌ر كه‌سێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شوێنی كار و ژیانی خۆی به‌ستێنی پێویست بۆ هاتوچووی نابینایانی پێكهێناوه و ئایا گرفته‌كانی ئه‌وانی زۆرتر نگردووه؟
شۆفیران و خاوه‌نانی كه‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه پێویسته ڕاهێنانی تایبه‌ت فێربن كه به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌منییه‌ت و ڕاحه‌تی كه‌م ئه‌ندامان و نابینایان پێك‌بێنن.
رژیم به‌رپرسی سه‌ره‌كی و ئه‌سڵی پێكهێنانی خه‌ده‌ماتی پزشكی و ده‌رمانی؛ ئامووزش و كاری گونجاو بۆ گه‌شه كردنی لێهاتوویی كاری؛ هوونه‌ری؛ زانستی؛ وه‌رزشی و ته‌حسیلی نابینایانه. ئێستا له ئاستی جیهان؛ زۆرێك له نابینایان باڵاترین پله و پێگه‌ی عێلمی؛ هونه‌ری؛ وه‌رزشی؛ سیاسی و ئابوورییان هه‌یه و ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی خه‌ڵكی و دێمۆكراتیك بۆ به‌كارهێنان و هه‌ڵدانی لێهاتوویی و تواناییه‌كانی كه‌سانی نابینا و كه‌م بینا؛ به‌رنامه و پلانی به‌رچاو و عێلمییان هه‌بێت.
رژیمی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا هۆی زۆرێك له نابینایان له وڵاته؛ به‌ڵكو وڵامێكی دروستی به پێداویستییه‌كانی پزشكی؛ كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری نابینایان و كه‌م بینایان نه‌داوه‌ته‌وه.
پێكهێنانی كار؛ په‌ره‌پێدانی ئامووزش و په‌روه‌رش و به تایبه‌ت له بابه‌تی ته‌ندروستی ؛ دابین كردنی موعایه‌ناتی پزشكی بۆ ژنانی دووگیان له ماوه‌ی مانگه‌كانی دووگیان بوون؛ پێكهێنانی گوونجاوی شوێنه‌كانی گشتی؛ پێكهێنان و ئامووزشی سه‌گی تایبه‌ت به ڕێنمایی نابینایان؛ په‌ره‌پێدان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له تێكنۆلۆژی پێشكه‌توو تایبه‌ت به نابینایان له به‌رپرسایه‌تییه‌كانی سه‌ره‌كی هه‌ر حكوومه‌تێكه كه رژیمی ئیسلامی له پێكهێنانی ئه‌ودا ناته‌وان و عاجزه.
له كاتێكدا كه به‌شی گه‌وره‌ی وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان؛ ئیمكاناتی به‌ربڵاوتریان بۆ باشتر كردنی هه‌لوومه‌رجی كار؛ خوێندن؛ ئامووزش؛ ڕاگه‌یاندن و ژیانی نابینایان دابین ده‌كه‌ن؛ حكوومه‌تی ئیسلامی ته‌نیا رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به نابینایانی ته‌عتیل كردووه و رۆژنامه‌وانه‌كانیشی له‌سه‌ر كار ده‌ر كردووه.