بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی ڕەزبەر، لاوێک بە ناوی “ئارام نیک پەی”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” سهر به شاری مەریوان، پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە قهراری وهسێقهی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی مانگی گەلاوێژی ئهمساڵ، ئەو لاوە لەگەڵ “عەبدوڵڵا بەشتام”، تەمەن ٢٣ ساڵ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.