شۆفێرانی به‌شی خسووسی شیركه‌تی واحدی تاران كه ئوتوبووسه‌كانیان به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناوچوون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌به‌رده‌م به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی “شه‌هاب خودڕه‌و” كۆبوونه‌وه.
ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه له‌و ڕووداوه ماڵباخته بوون به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه له پاركینكی ئوتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحد بوون. شیركه‌تی خسووسی له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خاوه‌ن ئوتوبووسهكان بۆ به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن و هیچ وڵامێك به داواكاری ناڕازییان ناده‌نه‌وه.