هاووڵاتییه‌كی شاری شنۆ به ناوی “مێهران سۆڵه‌یمان_پوور” خه‌ڵكی گوندی “ئاڵیانی” سه‌ر به شاری شنۆ له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ڕه‌زایی” سزای ١٨ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، دانیشتنی دادگای “مێهران سۆڵه‌یمان_پوور” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه‌چووه و ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری یه‌كێك له حیزبه كوردیه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم” سزای ١٨ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ئه‌م هاوڵاتیه به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ میلیۆنی به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تا كاتی كۆتایی پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی له زیندانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.