بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمەوە سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە.
یەکێک لەوانە «نوورەدین چەلەنگەر» ە، خەڵکی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، کە لە لایەن دادگای ئەو شارەوە سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٣٠ ملیۆن تمەن سزای دارایی بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها «پووریا سەعیدی»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لە لایەن دادگای شاری سنەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات» سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنرا. لە لایەکی دیکەوە، «سەنعان فەراسەت»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ کە ڕێکەوتی ١ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات» سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.
